AP ١٤٠٣ پووشپەڕ ٣١ ٢٠:١٩

چاودێری مافی مرۆڤی سووریا ئاشکرای کرد:

جووڵەی گوماناوی ئەمریکا لە کوردستانی سووریا

جووڵەی گوماناوی ئەمریکا لە کوردستانی سووریا

چاودێری مافی مرۆڤی سووریا ڕایگەیاند کە لە ماوەی یەک مانگی ڕابردوودا، 7 مانۆڕی سەربازی هاوبەش لەنێوان هێزەکانی ئەمریکا و هێزە کوردییەکانی سووریا ئەنجامدراوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ، ڕایگەیاند: لە ناوچەی ژێر دەسەڵاتی کوردەکانی سووریا ئەمریکا دەستی داوەتە جووڵە و ئامادەکاری و هەروەها بەهێزکردنی پێگەی سەربازیی هێزەکانی ئەم وڵاتە لە زیاتر لە ٢٠ بنکە لەم ناوچەیە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئەم دەزگایە کە چاودێری پێشهاتەکانی سووریا دەکات، هێزەکانی ئەمریکا و هێزەکانی ژێر دەسەڵاتی کوردەکانی سووریا لە ماوەی یەک مانگی ڕابردوودا ٧ مانۆڕی سەربازی هاوبەشیان ئەنجامداوە.

هەر لەو ماوەیەدا دەیان باری سەربازی، لەوانەش کەرەستەی سەربازی و لۆجستیکی سووک و قورس، بۆ بنکەکانی ئەمریکا لەو ناوچانە لە ڕێگەی ئاسمانی و وشکانییەوە گواستراونەتەوە.

ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ئامادەکارییە سەربازییە نوێیەکانی ئەمریکای لە ناوچەی ژێر دەسەڵاتی کوردەکانی سووریای بە بێ وێنە زانیوە.

هەروەها ڕایگەیاندووە کە هۆکاری ئەم هەموو ئامادەکارییە سەربازییە و بەهێزکردنی پێگەکانی ئەمریکا لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا تا ئێستا نادیارە.

News ID 50974

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha